‌ شیری ماوە بەسەرچوو، ١٨ قۆتابیی کوردی نەخۆش خست

19:20 - 19 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی بڵاوکردنەوەی شیری ماوه بەسه‌رچوو لە قۆتابخانەیەکی بنەڕەتیی شاری سونقوڕوکولیایی، کۆمەڵێک قۆتابیی ئەو قوتابخانەیە نەخۆش کەوتن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، بڵاوکردنەوەی شیری ماوە بەسەرچوولە قۆتابخانەی \"مطهری\"ی شاری سنقوری سەربە ئوستانی کرماشان، بووە هۆی نەخۆش کەوتنی ١٨قۆتابی و لە ئەنجامدا رەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئەم رووداووە، سەرلەبەیانیی دوێنێ دووشەممە، ١٨ی رەشەمە هاتۆتە ئاراوەو منداڵانی ئەو قوتابخانەیەی تووشی ئازاری دڵ و رشانەوە کردووە.

بەرێوبەرایەتیی راگەیاندنی ناوەندی دەرمانیی ئوستانی کرماشان دۆخی جەستەیی جێگر وەسف کردو رایگەیاند: بەشێکیان نەخۆشخانەیان بەجی هێشتووەو بەشێکیشیان هەنووکە لە ژێرچاوەدێریی پزشکیدان.

نزیک بە مانگێک پێش ئیستاش ٧ قۆتابیی دیکە لە شاری سونقوڕ بەهۆی خواردنبی شیری ماوە بەسەرچوو لە قوتابخانە، تووشێ نەخۆشی هاتبوون.

سەرچاوەیەک لەو نەخۆشخانەی کە قوتابییەکانی تێدا لەژێر چاوەدێریی پزیتشیکدان رایەگەیاندووە: ژمارەی ئەو قتابیانە ١٨ کەسە؛ بەڵام بەرێوەبەری پەرووەردە و بارهێنانی شاری سنقور ئەم هەواڵەی بە درۆ خستەوەو لە وتۆوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕێکی خۆجێی رایگەیاندووە: ئەو قوتابییانە تووشی نەخۆشیی و ئازاری دڵ هاتوون.

دەگوترێ تاقی کردنەوە بۆ شیری سەهمیەی ئەو قوتابیانە کراوەو ٤٥٩ کارتۆن لەو شیرە دەستی بەسەردا گیراوە.

شاری سەنقوروکولیایی لە ٨٦کیلومتری باکووری رۆژهەڵاتی کرماشانە و ٩٢ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.