شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

14:22 - 4 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: بڵاوکردنەوەی شیری ماوە بە سەرچوو لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان بوو بە هۆی مەسمووم بوونی چوار قوتابی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، چوار قوتابی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سەحنە بە هۆی خواردنی \"شیری ماوە بە سەرچوو\" تووشی \"هەو کردنی گەدە\" و سکچوون بوون.

هەواڵدەریی \"مرساد نیوز\" نزیک لە سپای پاسداران لەو باریەوە بڵاوی کردوە، ئەو ڕووداوە لە قوتابخانەی کچانی شاری سەحنە ڕووی داوە و بووەتە هۆی مەسمووبوونی چوار قوتابی کچ .

ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستەڕوو، یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو قوتابخانەیە، پاش ئەو ڕووداوە، پێشی بە بڵاوبوونەوە و خواردنی ئەو شیرە ماوە بەسەر چوویه لە ناو قوتابیانی دیکە گرتووه.

هەرچەند ئەو سەرچاوەیە شوناسی ئەو چوار قوتابییەی بڵاو نەکردووتەوە، بەڵام دۆخی تەندروستیی ئەو چوار قوتابییەی ناجێگیر وەسف کرد و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەحنە کراون.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بوفەی قوتابی کوڕانەی\"شاهد\"ی شاری میاندواو بە هۆی فرۆشتنی ساڵادی ئامادەوە ژەهراوی بوون.

هەر ساڵ لە بوفەکان و دانی خۆراک \"تغذیە\"لە لایەن قوتابخانەکانەوە بە قوتابیانی بەبێ لە بەرچاوگرتنی ماوەی خواردنی ئەو خۆراکیان دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون قوتابیان و ناوەندە پەیوەندییەدارەکانی حکوومەتی لەو بارەوە کەمتەرخەمن لە چارەسەر و دووپات بوونەوەی ئەو رووداوانە.