شۆڕش ڕەسووڵ زادە بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

15:30 - 27 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "شۆڕش ڕەسووڵ زادە"، خەڵکی گوندی "سیادەر" سەر بە سەقز، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی خەرمانانی ١٣٩٩، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەقز دەسبەسەر کرابوو و پاش چەند ڕۆژ لە دەسبەسەربوونی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٩ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی سەقز کرابوو.