شۆڕش بەرهەم بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

17:05 - 13 رەشەمه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش بەرهەم"، خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کراوە.

تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان، شۆڕش بەرهەم بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.