شۆفیر تاکسییەکی خەڵکی ورمێ، لەبەر جلوبەرگە کوردییەکەی دەستبەسەر کرا
20:06 - 22 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ، کە بە مەبەستی مسافیربەری سەردانی ئەندیمشکی کردبوو، لەلایەن پاسگایەکی هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوسرەو بیتاری تەمەن ٣٥ ساڵ و شۆفیر تاکسی و خەڵکی ورمێ، ٣٣ رۆژ بەرلە ئێستا و لە کاتێکدا کە هاوڕێ لەگەڵ چەند مسافێرێک لە رێگەی خووزستاندا بوو، پاش دەمەقاڵە لەگەڵ مەئموورانی پاسگایەک لە ئەندیمشک، دەستبەسەر کرا.
هەواڵنێری کوردپا لە ورمێ و لە زاری هاووڵاتییەکەوە رایگەیاند؛ مەئموورانی هێزی ئینتزامی لەگەڵ ئەوەیکە چاویان بە جلوبەرگی کوردیی ئەو شۆفیر تاکسییە کەوتووەو گومانیان لێکردووەو لە کاتێکیشدا ماشێنەکەی تابلۆی تایبەت بە \"تاکسی تەلەفۆنی\" پێوە بووەو هەڵگری بەرگەی یەکیەتیی شۆفیرتاکسییەکانیش بووە، بە شێوەی نائاسایی پشکێندراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەروو؛ خوسرەو بەهۆی هەڵسووکەوتی نەشیاو و زیان گەیاندنی مەئمووران بە ماشینەکەی، لەگەڵیان تووشی دەمەقاڵە بووە.
پاش ئەو دەمەقاڵەیە، ماشێنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن مەئموورانی ئینتزامییەوە گوازراوەتەوە بۆ پارکینگ و بۆخۆیشی لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوەو مەئموورانی پاسگای ئینتزامی بە زەبری هەڕەشە و فشار مۆبایلی ئەو هاووڵاتییەشیان پشکنیوە.
هەواڵنێری کوردپا لە درێژەدا باسی لەوەش کرد، هێزە ئینتزامییەکان پاش پشکنینی مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان رادەستی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کردووەو و دواتریش مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ ماڵی ناوبراویان پشکنیوەو دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویشدا گرتووە.
بنەماڵەی خوسرەو بیتاری پاش چەندین رۆژ نیگەرانی و ناڕوونیی چارەنووسی ناوبرا، لە رێگەی پۆلیسەوە ئاگادار کراونەتەوە کە خوسرەو لە رێکەوتی ٢ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە دەستبەسەر و رادەستی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کراوە.
هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکانەوە بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ورمێ راگەیەندراوە.
ناڕوونیی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بنەماڵەو کەسوکارەکەی تووشی نیگەرانی کردووە.