شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پێداگری لە سەر داخستنی سنووری باشماخ کرد

11:00 - 24 رەشەمه 2719

لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: "شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان داوای لە تەواوی هاووڵاتییانی کوردستانی و بە تایبەتی شاری مەریوان و هەروەها بەرپرسان دەکات، کە چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە لە ڕاستای سڵامەتی و تەندروستیی گشتیی کۆمەڵگه، بڕیار لە سەر داخستنی دەسبەجێی سنووری باشماخ بدەن و لەمە زیاتر گیانی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی کەمتەرخەمیی نابەرپرسانە.

لە کاتێکدا، کە تەواوی ڕێکخراوە تەندروستییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی جیهانی، باس لە خۆپاراستن لە هاتوچۆنەکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی خۆیان دەکەن، لەگەڵ هەموو ئەو هۆشداریانەدا، سنووری باشماخی مەریوان شایەتی هاتوچۆی هەزاران ماشینی بارهەڵگری قورس لە زۆربەی ناوچەکانی ئێرانە کە بێگومان بەشێکی زۆر لەوانە بە شێوەی نەخوازراو هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤایرۆسەن.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریواندا، هاتووە: "لە کاتێکدا کە بەرپرسانی سیاسی و تەندروستیی ئێران پێداگری لە سەر هاتوچۆنەکردنی ماشینەکان لە ئاستی ئێراندا دەکەن.

ئەنجومەنە خەڵکییەکانی مەریوان شان‌بە‌شانی هەموو خەڵکی کوردستان و مەریوان داوایان کردووە ئەو داخوازییەی خەڵک لەبەرچاو بگرن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ داخستنی سنووری باشماخ بگرنە بەر.