شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران: مامۆستا زیندانییەکان بێمەرج ئازاد بکەن

15:29 - 23 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی مامۆستا دەسبەسەرکراوەکان بوو.

شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، داوا لە حکوومەتی ئێران دەکات کە دەسبەسەرکردنی مامۆستایان ڕابگرێت.

ئەم شۆرایە ڕایگەیاندووە: چالاکانی سێنفیی فەرهەنگی، هێشتا لە زینداندان، دەسبەسەرکردنیان ڕابگرن.

شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، خوازیاری ئازادیی محەممەد حەبیبی، مەحموود بهشتی، ئیسماعیل عەبدی، ئومید شامحەممەدی و محەممەدڕەزا ڕەمەزانزادە بوو.

لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەردا، یەک مانگ پاش مانگرتنی مانگی ڕەزبەر، فەرهەنگییەکانی کوردستان و ئێران بەپێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهانگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران لە ناڕەزایەتی لە هەمبەر جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان مانیان گرت.

پاش مانگرتنی سەرتاسەریی مامۆستاکان، بەشێک لە فەرهەنگییەکانی کوردستان و ئێران، لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کران.