شوکوروڵڵا بابان کۆچی دوایی کرد
15:57 - 27 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: شوکروڵڵا بابان کەسایەتیی ناسراو و فەرهەنگی و بێژەری بەناوبانگی رادیۆ و تەلەفزیۆن کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شوکوروڵڵا بابان کەسایەتی ناسراو و بێژەری رادیۆ و تەلەفزیۆن رۆژی هەینی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری تاران بەهۆی پیری کۆچی دوایی کرد.
شوكروڵڵا بابان ساڵی 1302 ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایك بووە و چالاكییە فەرهەنگییەكانی لە بواری بێژەری لە رادیۆ لە ساڵی 1334 لە رادیۆ كوردیی تاران دەست پێكردووە.
ناوبراو وەك بێژەر، شیکار، شاعیر، نووسەر و هەروەها لێپرسراوی گشتیی ئیدارەی دەنگ و رەنگی پارێزگاكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، كرماشان و كوردستان چالاكی كردووە.
كتێبەكانی سەلاحەدین ئەیووبی، جوغرافیای كوردستان و فەرهەنگی هەزار لاپەڕەیی فارسی ـ كوردی چەند بەرهەمێكی ئەو نووسەر و هونەرمەندە نەمرەی كوردن.
شوكروڵڵا بابان لە چەند بواری فەرهەنگی و هونەریدا چالاك بووە، بەڵام پتر لە گشت لایەنی بیژەری و خوێندنەوە و دیكلەمەی شێعری شاعیرانی كلاسیكی كوردە كە لەناو ئەدەب و وێژەی كورددا جێگای تایبەت و پیگەیەكی دیكەیان بەم هونەرمەندەی كورد بەخشیوە.