شوناسی لاوێکی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ڕوون بووەوە

15:46 - 10 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: شوناسی لاوێکی کوردی دەسبەسەرکراو لە خۆپیشاندانەکانی مەریوان، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕوون بووەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "دانیال ڕەحمانی" کوڕی "ئەحمەد" و خەڵکی گوندی دەرزیانی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم لاوە لە خۆپیشاندانەکانی مەریواندا دەسبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم لاوە کوردە لەبەر دەستدا نییە.