شوناسی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری بانە ڕوون بووەوە

20:57 - 14 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری بانەیان دەستبەسەر کرد، کە شوناسی سێ کەس لەو گیراوانە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بووتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ خەرمانان، پاش ناڕەزایەتی دەبڕینی خەڵکی شاری بانە، لە هەمبەر کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتیی، بە داخرانی دووکان و بازاڕ و کۆبوونەوە لە بەرانبەر فەرمانداریی ئەو شارە ناڕەزاییەتییان دەربڕی و لەو پەیونییەدا ١٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

شوانسی سێ کەس لەو ١٠ کەس لە لایەن هەواڵنێری کوردپا لە شاری بانە روون بووتەوە بەم چەشنەیە:

١_کوردۆ حوسێن پوور

٢_جەلال ساوان

٣_ئەحمەد شەفیعی


ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بانەییە لە پەیوندیی مانگرتنی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری بانە و چوونە سەر بینای فەرمانداریی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

دەوترێ، هێزە ئەمنیەتییەکان و سپای پاسدران بۆ کونتڕۆڵ کردنی دۆخی شاری بانە لە ئاستی ئەو شارەدا جێگیر کراون و هێلیکۆپتیڕیش لە ئاسمانی شاری بانەدا دەسووڕێتەوە.