شوناسی زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی کوردستان ڕوون بووەوە

11:23 - 3 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: لە خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، دەیان هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا، دەیان هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی کوردستان دەسبەسەر و هەتا ئێستا شوناسی زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو بۆ ئاژانسە هەواڵدەرییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ ڕوون بووەتەوە.

زۆربەی دەسبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکان بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و ژمارەیەک لەوان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

لە سنە، ٥ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "ئەمیر خالیدی، سابیر قەدیری، محەممەد زارع، ڕەشاد محەممەدپوور و داریووش سەیاری" دەسبەسەر کراون.

هەروەها لە مەریوان، ٦ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "سدیق عەزیزی، مەیسەم محەممەدی، پووریا عەلیپوور، ئەرشاد خوونزەر، لوقمان خوراب و عەلی تاجر"، لەلایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کراون.

هەروەها لە جوانڕۆ، ١٣ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "فەرید مەحموودی، شەعبان موریدی، سادق عوسمان، ڕێبوار سەید ڕۆستەمی، محەممەد ئیبراهیمی، ئەمجەد شامورادی، عومران وەلیدی، ئەمین کاسب، وەحید عەبدی، ئارمین فەروخی و ماکوان، لوقمان و ئەرکان سلێمانی" دەسبەسەر کراون.

لە ورمێ، ٣ هاووڵاتی بە ناوەکانی "نەحۆ ئەمینی، ڕزگار سداقەت و سەعید محەممەدزادە" دەسبەسەر و بەپێی ڕاپۆرتە نێدراوەکان لە کرماشان، ٤ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "محەممەد یاری، عەلی زولفەقارنەسەب، موبین مورادی و ڕەزا جابری" دەسبەسەر کراون.

لە بۆکانیش، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "سادق خزری و سلێمان نادر"، لە مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "ئەمیر حوسێن جیران" و لە ئیلامیش دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "مەهین زراق و سوهراب ئەعرابی" دەسبەسەر کراون.

هەتا ئێستا بەهۆی سەرکوت و خەفەقانی توند لە شارەکانی کوردستان، ئامارێکی ورد لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ناڕازی لەبەر دەستدا نییە.