شوناسی دوو کەس لە کوژراوانی کرماشان ڕوون بووە

10:47 - 14 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا:  لە درێژەی ڕوونبوونەوەی ناوی هاووڵاتییانی ناڕازی شاری کرماشان، شوناسی دوو کەس لە کوژراوانی ئەو شارە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ڕوون بووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سەعید ڕەزایی"،  تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گەڕەکی دەوڵەت ئاوای شاری کرماشان، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتدا، گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

لاوێکی دیکە بە ناوی "حیسام بارانی ڕاد" تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری ڕوانسەر و دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەت ئاوای شاری کرماشان، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی گیانی لە دەست داوە.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر، بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی گیانی لەدەستدابوو.