شوانێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا

12:02 - 14 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ڕێبین ئیسماعیل" بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "وێزە"ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بریندار کرا.

ئەو شوانە لاوە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی، لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە چەکی "بی کەی سی" تەقەی لێکراوە و پێکراوە.

تۆڕی میدیایی ڕووداو، لە زاری "ئەحمەد گەڵاڵی"، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بڵاوی کردووەتەوە کە دوای گەیشتنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی چۆمان و پێدانی چارەسەریی پێویست، ڕەوانەی هەولێر کراوە، چونکە گولـلە بەر قاچی ڕاستی کەوووە و بۆ دەرهێنانی، نەشتەرگەریی دەویست.

 هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، لە هەمان کوێستانی کانیەڕەش، ئێران بە دۆشکە تەقەی لە ڕانەمەڕێک کرد و ٢٠ سەر مەڕیان کوشت.