\" شوالیەی ئاواز\" پێداگری لەسەر كوردبوونی خۆی كردەوە
15:17 - 13 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: شارام نازری یەكێک لە هونەرمەندانی بۆاری موسیقا كوردی، \"بەشخواروی\" و \" زەبر وێکەوتن\"ی كوردستانی بە هۆكاری سەرەكیی چالاكییە خێرخوازانەكانی لەقەڵەم دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شارام نازری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمی \"شانامەی كوردی٢\" كردووە و وتوویەتی: ئەو كارانەی كە من ئەنجامیان دەدەم، شێوازی مۆسیقای \"مەقامی\"ـە، چونكە شوناسی من دەگەڕێتەوە بۆ بەخشی مەقاماتی \"یارستان\".
بەوتەی ئەو هونەرمەندە کوردە، مۆسیقای سوننەتی شتێكی تازەیە كە تەنانەت ١٥٠ ساڵ پێشینەی نییە، بەڵام مۆسیقای مەقامی زۆر كۆن و پانتاییەکی بەرپراوانە.
\"شوالیەی ئاواز\" كە سەرجەم بەرهەمە هونەرییەكانی ساڵی رابردووی تەرخان كردبوو بۆ كاری خێرخوازانە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆرترین كار و بەرهەمەكانی لە كوردستان چڕ كرابوویەوە چۆنكە ئەو بەشە زۆرترین خەسار و بەشخواوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو هونەرمەندە پێشتر ئاشكرای كردبوو، هەوڵ دەدەم چالاكییەكانم لەكوردستان چڕتر و بەربڵاوتر بكەمەوە.
بەڕێوەبردنی كۆنسێرت بۆ پشتیوانی لە \"ئەنجومەنی پشتگیری لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكانی ئوستانی كوردستان\"، تێچووی چارەسەریی كچە قوتابیانی شیناوێو نەخۆشەكانی گوندی بەسرێی مەهاباد و چەندین كاری هونەریی دیكە بەشێك لە چالاكییەكانی شارام نازری لەساڵی ١٣٩٢دا بووە.
ماڵپەڕێکی ناوخۆیی لە زاری نازرییەوە بڵاوی كردبوویەوە، ساز ژەنین و گۆرانی تاقە ئەرکی هونەرمەند نییە، بەڵكوو كردەوەی مرۆییانە و بیری هونەرمەندانەیە كە گرینگی بە كەسایەتی ئەو هونەرمەندە دەدات.
مامۆستا نازری ماوەیەک لەمەوبەر لەكۆنسێرتێكدا لەكرماشان بە چڕینی گۆرانیی \"كوردستان گەر تۆ نەبی تاجی شاهیم بۆ چییە\"، جۆش و خرۆشێكی تایبەتیی خستبووە ناو دڵی لایەنگران و خەڵكی كرماشانەوە\".
ئەو كۆنسێرتەی شوالیەی ئاواز لەلایەن ناوەندی دەنگ و رەنگی ئوستانی كرماشانەوە بایەخێكی پێنەدرابوو، كە نازری پاش ١٠ ساڵ لە زێدی خۆی بەڕێوە بردبوو.
ئەو هونەرمەندە كوردە باسی لەوەش كردووە، كە كۆنسیرتێكی دەرەوەی وڵاتی لەگەڵ حافیز نازری لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە، لێهەڵوەشاندرابوویەوە و هۆكارەكەشی بۆ گرینگی نەدانی حكوومەتی ئێران بە هونەر وەسف كردووە.
شارام نازری لەماوەی پێنج ساڵی رابردووە هەتا ئێستا ئەڵبۆمی نوێی نەبووە، بەڵام یەكێک لە كارەكانی بەناوی \"زاگرۆس\" كە ئامادەشە بڵاو نەكردۆتەوە.
ئەو هونەرمەندە لەكۆتایی ئەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا، مۆسقای كوردیی كرماشانی وەكوو دوایین پڕۆژەی هونەری لەقەڵەم داوە.
شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لەشاری كرماشان لەدایک بووە و بە حوكمی ئەوەیكە بنەماڵەكەی لایەنگری هونەر بوون هەر لە سەردەمی منداڵیدا، دایكی لەگەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای كردووە و لە زۆربەی بەرهەمەكانیدا كەڵكی لە شێعرەكانی مەولانا وەرگرتووە و گۆرانییەكانی تێكەڵاوێكە لە سەبكی حیماسی و عێرفانی.