شنۆ؛ هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

12:30 - 20 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر حەسەن‌پوور"، تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و دانیشتووی شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکەنی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی جەعفەر حەسەن‌پوور، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.