شنۆ؛ هاووڵاتییەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

15:59 - 17 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "زورار ئەمینی" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بەهۆی هەژارییەوە هانای بۆ خۆکوژی بردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: "زورار ئەمینی بەهۆی ڕێژەی زۆری سوتاوییەکەیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ ڕاگوێزرا".

ئەو هاووڵاتییە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.