شنۆ؛ مامۆستایەکی ئایینی و دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:41 - 22 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، مامۆستا "مەلا محەممەد تەهازادە" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، "عەبدولڕەحمان سادقی" دێهیاری ئەو گوندە و "فەرعان ئیبراهیمی"، ئەندامی شورای گوندەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو سێ هاووڵاتییە پاش بڵاوبوونەوەی قسەکانی دوکتور قاسملوو ڕێبەری نەتەوەی کورد لە ٣٣هەمین ساڵڕۆژی تێرۆری ناوبراو و هاوڕێیانی لە بلێندگوی مزگەوتی بێمزورتێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو سێ هاووڵاتییە لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکاندان.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەبدولڕەحمان سادقی، مەلا محەممەد تەهازادە و فەرعان ئیبراهیمی