شنۆ؛ سەردار ئالانی ١٥ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا

11:59 - 8 خەزەڵوەر 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی"، کوڕی لوقمان و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ١٥ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەر، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە خاڵی پشکنینی نێوان گوندەکانی "سینگان" و شاری شنۆ، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، سەردار ئالانی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا.

ناوبراو دەرچووی بواری کشتوکاڵە.