شنۆ؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:17 - 5 رێبەندان 2721

سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی "یووسف ئەمینی"، "موراد ساعی" و ئاسۆ شێخە" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، یووسف ئەمینی خەڵکی گوندی "گورگاوێ" شاری شنۆ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە دەڵێت؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، ئاسۆ شێخە تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی شەفیع خەڵکی گوندی "چەشمە گوڵـ"ـی شنۆ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی موراد ساعی خەڵکی گەڕەکی "ڕەحیم‌ئاوا"ی شنۆ، دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

وێنە: موراد ساعی و ئاسۆ شێخە