شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:02 - 24 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەنوەر پەیغامی" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوستووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئارش پیری" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی محەممەد، "هیوا میرزایی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و "زاهیر مورادی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر، خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.