شنۆ؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:30 - 3 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال قادرزادە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی "نەڵۆس" و "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان ئازاد کراون.

جەلال قادرزادە و فەرهاد مەعرووفی، ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابوون.

ناوبراوان ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرابوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

وێنە: فەرهاد مەعرووفی و جەلال قادرزادە