شنۆ؛ دوو هاووڵاتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

18:03 - 20 سەرماوەز 2722

ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "هیوا میرزایی" و "زاهیر مورادی" خەڵکی گوندی "بێمزورتێ"ی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.

پێشتر ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" هەر کامەیان بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی، ورمێ کرابوون.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: زاهیر مورادی و هیوا میرزایی