شنۆ؛ جەلال قادری‌زاد لە زیندانی شنۆ هاتە مەرەخەسی

11:32 - 3 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، جەلال قادری‌زاد زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، "جەلال قادری‌زاد" خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزایی" بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم و ڕۆژی ٦ی خاکەلێوە ئەو حوکمە بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو.

حوکمی جەلال قادری‌زاد پاش "تەسلیم بە ڕەی" بۆ دوو ساڵ و سێ مانگ کەم کرابووەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠، جەلال قادری‌زاد کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی "نەڵۆسـ"ـی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.