شایەتحاڵێک: کەسێکی سەربە حکوومەت لاوانی ناوچەی هەوشار تووشی ماددەی شێشە دەکات

16:54 - 20 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی رابردوودا کەسێکی سەربە حکوومەت ماددەی هۆشبەری شیشە لە نیو لاوانی ناوچەی هەوشاردا بڵاو دەکاتەوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک لە لاوان گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بوونە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی شایەتحاڵێک، کەسیک بەناوی (ح) کە خەڵکی شاری تەورێزە و شیری گوندەکانی ناوچەی هەوشار دەکڕێت، بە شێوەیەکی بەربڵاو ماددەی هۆشبەری شیشە لە نێو لاوانی ئەو ناوچەیەدا بڵاو دەکاتەوە.

سەرچاوەکە گوتیشی، ژمارەیەک لە لاوانی گوندەکانی بلووز و سەفیارخان ،ساریقورخان، قاشق، ئینچە، تەنگوری تووشی ماددە هۆشبەرەکان کردووە و دایک و باوک و بنەماڵەی ئەو لاوانەش لە تووشبوونی منداڵەکانیان بە ماددەی هۆشبەر ئاگادار نین.

ئەو سەرچاوەی گوتیشی، ئەو کەسەی سەربە حکوومەت کەلە گوندی ساریقورخان کارگەی شیرپەزی هەیە، هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠ لاوی ناوچەی هەوشاری گیرۆدەی ماددەی شیشە کردووە.

گوتیشی، خاوەنی ئەو کارگەیە، لە رێگەی ناوەندە ئەمنییەکانەوە راسپێردراوە، کە بە نرخێکی کەم ماددەی هۆشبەر لە نیو لاوانی کوردی ناوچەی هەوشاردا بڵاو بکاتەوە.