شاپوور مورادی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی سنە گوێزرایەوە

11:32 - 22 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ، شاپوور مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار کردبوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، شاپوور مورادی بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی غەفووری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.