شكانی دیواری دەنگی لەلایەن فڕۆكەیەكی جەنگییەوە بەسەر ئاسمانی مەریواندا
17:08 - 26 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی دووشەممە رێكەوتی 23ی گەلاوێژ، فڕۆكەیەكی جەنگی بەسەر ئاسمانی شاری مەریواندا دیواری دەنگیی شكاندووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە زانیاریی هاووڵاتییانی مەریوان، كاتژمێر 9:30 خولەك و بە شێوەیەكی زۆر نائاسایی، فڕۆكەیەكی جەنگی كە بە مەودایەكی زۆر نزم بەسەر ئامانی مەریواندا دەفڕی، پاش چەندین جار سووڕانەوە بەسەر ئاسماندا دیواری دەنگی بەسەر مەریواندا شكاندووە.
شایەتحاڵان بە هەواڵنێری كوردپایان راگەیاندووە، كە جۆری ئەو فڕۆكە جەنگییە كە ئاخۆ سەر بە حكوومەتی ئێران یان حكوومەتێكی دیكە بووە، بۆیان روون نەبۆتەوە.
هێندێلە هاووڵاتییانی مەریوان گومانی ئەوەیان هەیە كە ئەو فڕۆكە جەنگییە سەر بە وڵاتانی بیانی بووە و بۆ شناسایی ناوەندە نیزامییەكانی ئێران ئەو كارەی ئەنجام داوە.
هەواڵی پێوەندیدار بەو فڕۆكە جەنگییە كە بەسەر ئاسمانی مەریواندا سووڕاوەتەوە، رۆژی دووشەممە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، بەڵام بە مەبەستی خاترجەم بوون لە گومانەكان، پاش تەئید كردنی ئەم هەواڵە لەلایە چەند هاووڵاتیی مەریوانی و بۆچوونی هاوشیوە، ئەم هەواڵە پاش سێرۆژ دواخران بڵاو كرایەوە.