شانۆی \" عزیزی شەنگاڵ\" لەتاران نمایش كرا
15:29 - 11 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: دەرهێنەرێكی كورد شانۆیەكی سەبارەت بە كارەساتی شنگاڵ بەرهەم هێناوە و ئەو شانۆیە لەگەڵ پێشوازیی هاووڵاتییان راگەیەندكارەكان بەرەوڕوو بۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شانۆی عەزیزی شنگاڵ كە بە شێوەی \" بێدەنگ\" بەڕێوە چووە بە نواندن و رۆڵگێڕانی نزیك بە ٧٠ لە شاری تاران نمایش كراوە.
ئەو بەرهەمە هونەرییە لەلایەن قوتبەدین سادقییەوە بەرهەم هاتووە.
ئەو سینەماكارە ئامانجی لەو كارە گەڕاندۆتەوە بۆ \" ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەری بوونی ژنان و منداڵانی هەرێمی كوردستان و ئەو زوڵم و زۆریانەی كە دەكرێتە سەریان\".
سادقی لەوتووێژ لەگەڵ \"هونەر ئانلاین\"، عەزیزی شنگاڵی بە سۆز و خۆشەویستی وەسف كردووە و توویەتی: لە راستیدا من ناتوانم شایەتی ئەو كارەساتە و رووداوانە بم كە دژی دین و مرۆڤایەتین.
یەكێك لەو كەسانەی كە لەوێدا حوزووی هەیە وتویەتی: خەڵكێكی زۆر بەشدارییان لەو شانۆیەدا كردبوو و بڕینی بلیتی ٢٠ هەزارتمەنی وەبەر نەدەكەوت و هەروەها مۆسیقی كوردی \" فەرمانە هاوار هاوار\" و \" كابۆكەی لێلێ\" بەردەنگانی زیاتر بە بێبەری و چەوساندنەوەی كوردەكان ئاشناتر دەكرد.
راوێژكاری هەنەریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی دەوڵەتی یازدەیەم سەبارەت بەو شانۆیە وتوویەتی: بەو نمایش بە باشترین شێوە مەزلوومیەتی خەڵكی كورد لە بەرامبەر جەنایەتەكانی داعشدا بخەینە بەر چاوی گشتیی.
كاتێك ئەو منداڵە دەدۆزرێتەوە نە دەتوانێقسە بكات و نە ئاو و نان دەخوات و تەنانەت هیچ داواكارییەكیشی نیە و دواتر بیناییەكانی لەدەست دەدات و سەرەنجام كۆتایی بەژیانی دێت.
دەرهێنەری شانۆی عەزیزی شنگاڵ سەبارەت كێشە و گرفتەكانی ئەو شانۆیە وتوویەتی: سەرەتا بڕیار بوو ئەو شانۆیە لەشوێنی گشتیی بەڕێوە بچێت و دواتر لەسەر پێشنیاری بەرپرسان بۆ ناو هۆڵ گوازرایەوە و بەهۆی پرتووكاوی و كۆن بوونی ساڵۆنەكە بەشێكی زۆر لەلایەنەكانی ئەو شانۆیە سڕدرایەوە.
شانۆی عەزیزی شنگاڵ چوارشەممە ٨ی رێبەندان لە دوو پانێلدا لە شاری تاران نمایش كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شانۆی عەزیزی شنگاڵ كە بە شێوەی \" بێدەنگ\" بەڕێوە چووە بە نواندن و رۆڵگێڕانی نزیك بە ٧٠ لە شاری تاران نمایش كراوە.
ئەو بەرهەمە هونەرییە لەلایەن قوتبەدین سادقییەوە بەرهەم هاتووە.
ئەو سینەماكارە ئامانجی لەو كارە گەڕاندۆتەوە بۆ \" ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەری بوونی ژنان و منداڵانی هەرێمی كوردستان و ئەو زوڵم و زۆریانەی كە دەكرێتە سەریان\".
سادقی لەوتووێژ لەگەڵ \"هونەر ئانلاین\"، عەزیزی شنگاڵی بە سۆز و خۆشەویستی وەسف كردووە و توویەتی: لە راستیدا من ناتوانم شایەتی ئەو كارەساتە و رووداوانە بم كە دژی دین و مرۆڤایەتین.
شانۆی عەزیزی شنگاڵ كە بە شێوەی \" بێدەنگ\" بەڕێوە چووە بە نواندن و رۆڵگێڕانی نزیك بە ٧٠ لە شاری تاران نمایش كراوە
لەو شانۆیەدا كە لە ٣٣ مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر نمایش كراوە بێجگە لە بەشداری راستەوخۆی ٧٠ هونەرمەندی كچ و كوڕ، ژمارەیەك رێكخراوی دیكەش رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.یەكێك لەو كەسانەی كە لەوێدا حوزووی هەیە وتویەتی: خەڵكێكی زۆر بەشدارییان لەو شانۆیەدا كردبوو و بڕینی بلیتی ٢٠ هەزارتمەنی وەبەر نەدەكەوت و هەروەها مۆسیقی كوردی \" فەرمانە هاوار هاوار\" و \" كابۆكەی لێلێ\" بەردەنگانی زیاتر بە بێبەری و چەوساندنەوەی كوردەكان ئاشناتر دەكرد.
راوێژكاری هەنەریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی دەوڵەتی یازدەیەم سەبارەت بەو شانۆیە وتوویەتی: بەو نمایش بە باشترین شێوە مەزلوومیەتی خەڵكی كورد لە بەرامبەر جەنایەتەكانی داعشدا بخەینە بەر چاوی گشتیی.
قوتبەدین سادقییەوە: لە راستیدا من ناتوانم شایەتی ئەو كارەساتە و رووداوانە بم كە دژی دین و مرۆڤایەتین