شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەیشتە وێستگەی یازدەهەم
20:52 - 5 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە چوار بەشی جیاوازدا دەستی بەکارەکانی کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە پارکی \"شانۆ\"ـی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
لەم خولەدا کە بەرەوڕووی پێشوازیی بەربڵاو و بەرچاوی خەڵک و هونەرمەندانی کوردستان بوویەوە، ٢٥ گرووپی ناوخۆیی و ٤ گرووپی دەرەکی لە وڵاتانی لەهێستان، ئیتالیا، ئەرمەنستان و هەرێمی کوردستانی عێراق بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە لە بەشەکانی پێشبڕکێ، ئازاد، ئایینی و توێژینەوە پێکدێت و تاکوو ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی مانگی ڕەزبەر بەردەوام دەبێت.
نواندنی چەندین پارچە مۆسیقا و هۆنراوە لە لایەن گرووپی \"هێژا\"وە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بوون.
زیاتر لە ٩٠ بەرهەمی سەرکەوتوو لە چەندین گۆڕەپانی سەرەکیی شاری مەریوان، پارکی شانۆ و چەندین گۆندی سەربە مەریوان پێشانی خەڵک دەدرێن و بڕیاریشە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی فێستیڤاڵەکەدا وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد بەشدار بێت.
بەشداریی ١٩ بەرهەم لە بەشی ئازاد و ١٠ بەرهەم لە بەشی توێژینەوە و هەروەها پێکهێنانی وۆرکشاپ لە لایەن گرووپی هونەریی وڵاتی لەهێستان لە خاڵە بەهێزەکانی خولی یازدەهەم باس کراوە.
قەرزی ٧٠ میلیۆن تمەنی خولی پێشوو و گرینگی نەدان بە شوێنی حەوانەوەی میوانان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی خستبووە ژێر باندۆر.
شانۆی سەرشەقامی مەریوان لەساڵی ١٣٧٣ هەتاوی بە بیرۆکەی کەسانی وەک فاتح بادپەروا لە هۆڵی مانگی سووری ئەم شارە دەست پێکراوە و لە ساڵی ١٣٨٤ هەتاویش بە فەرمی یەکەمین خولی بەڕێوە چووە.
بە وتەی دامەزرێنەری فێستیڤاڵەکە؛ ئەو فستیڤاڵە بەشێک لە ناسنامەی بیچمگرتووی شانۆی سەرشەقامی ئێرانەوە و ئەمڕۆکە مەریوان بووەتە پێگەیەک بۆ شانۆی سەرشەقام لە سەرتاسەری ئێراندا.
لینکی پێوەندیدار:
دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێکرد
شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رۆژژمێری جیهانیدا تۆمار کرا
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە پارکی \"شانۆ\"ـی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
لەم خولەدا کە بەرەوڕووی پێشوازیی بەربڵاو و بەرچاوی خەڵک و هونەرمەندانی کوردستان بوویەوە، ٢٥ گرووپی ناوخۆیی و ٤ گرووپی دەرەکی لە وڵاتانی لەهێستان، ئیتالیا، ئەرمەنستان و هەرێمی کوردستانی عێراق بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە لە بەشەکانی پێشبڕکێ، ئازاد، ئایینی و توێژینەوە پێکدێت و تاکوو ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی مانگی ڕەزبەر بەردەوام دەبێت.
نواندنی چەندین پارچە مۆسیقا و هۆنراوە لە لایەن گرووپی \"هێژا\"وە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بوون.
دکتور عەتاالله کٶپاڵ، دکتور سەعید ئەسەدی و دکتور بێهروز غەریب پوور
لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، زیاتر لە ٥٥٥ هونەرمەند و میوانی تایبەت بەشدارن و وەک یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە فەرهەنگییەکانی کوردستان و ئێران لە قەلەم دراوە.زیاتر لە ٩٠ بەرهەمی سەرکەوتوو لە چەندین گۆڕەپانی سەرەکیی شاری مەریوان، پارکی شانۆ و چەندین گۆندی سەربە مەریوان پێشانی خەڵک دەدرێن و بڕیاریشە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی فێستیڤاڵەکەدا وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد بەشدار بێت.