شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رۆژژمێری جیهانیدا تۆمار کرا

19:23 - 11 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: گەورەترین رووداوی فەرهەنگی هونوەریی کوردستان لە شاری مەریوان، وەکوو رووداوێکی جیهانی تۆمار کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شانۆی سەرشەقامی مەریوان هاوڕێ لەگەڵ چوار فستیڤاڵی دیکەی هونەریی نمایشی لە ئێران وەکو وئەندامی دامەزراوەی جیهانیی شانۆ وەرگیران.

شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی جیهانیی شانۆ(ITI)ی وڵاتی ئەرمەنستاندا وەکوو ئەندام وەرگیراوە.

دامەزرێنەری فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەو دەستکەوتە، بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند؛ تۆمارکردنی شانۆ سەرشەقامی مەریوان بووە هۆی ئەوەیکە ئە وهونەرە لە ئاستی هونەرە شانۆییەکانی جیهاندا ناسراوتر بێت و لە لیستەی جیهانیی یونسکۆدا تۆمار بکرێ.

فاتح بادپەروا، ئاسانکاریی بانگهێشتکرانی شانۆی سەرشەقامیمەرویانی بۆ دامەزراوە جیهانییان وەکوو دەستکەوتێکی دیکەی شانۆ سەرشەقام لە قەڵەم داو و گوتی؛ پەرەپێدانی بەشی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ئاوات و خەونی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە بووەو ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەویەکە مەریوان و کوردستان وەکوو ناوچەیەکی فەرهەنگی لە ئاستی جیهاندا بناسرێ، کە ئاشتی و خۆشەوستییان کردۆتە رێچکەی ژیان و ئەوپەڕی بایەخیشی پێ ئەدەن.

\"23408.jpg\"
فاتح بادپەروا، دامەزرێنەری فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
بەرپرسی نۆیەمین خولی فستیڤڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گوتێشی؛ هیچکام لە بەڕێوەبەرانی فسیڤاڵی شانۆی مەریوان لە وڵاتی ئەرمەنستان ئامادە نەبوون و هیچ رێوڕەسمێکیش لەو پەیوندییەدا بەڕێوە نەچووە.

دابین کوردنی بودجە سەرەکی‌تریتن کیشەی فستیڤاڵە هونەرییەکان لە کوردستاندایە، بە شێوەیەک کە بودجەی شانۆی ئەمساڵ لە وڵاتی ئێراندا لە ١٧ ملیارد تمەن لە سالی ٩٠ی هەتاوییەوە بۆ ١٠ ملیارد تمەن کەمی کردووە.

لە نۆیەمین فستیڤاڵی ئەمساڵدا کە رێکەوتی ٢٦ی مانگی رەزبەر لە شارۆچکەی کانی دیناری مەرویان بەرێوەچوو، شانۆی وڵاتانی ئەرمەنستان، ئازەربایجان و هەرێمی کوردستان بەشدارییان کردبوو.

شاندی وەزارەتی فەرهەنگی ئێران کە لە دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی جیهانیی شانۆدا بەشداریی کردبوو، توانی شانۆ بووکەڵەیی، منداڵان و مێرمنداڵانی هەمەدان، شانۆی کلاسیکیش تۆماری جیهانی بکات.

خاڵێکی جێگەی سەرنج ئەوە بوو، کە هەقی ئەندامەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران ماوەی ٢ ساڵ دواکەتووبوو، کە بەهۆی گەمارۆکانەوە راستەوخۆ لەوێ هەقی ئەندامەتییەکەیان دابوو.
ئەو دانیشتنە ساڵی داهاتوو لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوە دەچێت.