شانۆی \"راستیی ژیان\" لە کوردستانی رۆژئاوا نمایش کرا+وێنە

19:40 - 7 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لە جەنگەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کوردستانی رۆژئاوا و هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامیدا، لە شاری کوردنشینی دێرک، لە ئوستانی حەلەب، شانۆیەک لەژێر ناوی \"راستیی ژیان\" نمایش کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شاری دێرک لە کوردستانی سووریا، شانۆیەکی تایبەت لەسەر رەوشی کوردستان چووە سەر پەردەی شانۆ.

شانۆی (راستیی ژیان)، کەلە سێ بەشدا و بە زمانی کوردی ئامادەکرابوو، لەلایەن ناوەندی چاند و هونەری شاری درێرکەوە پێشکەش کرا.

بەشی یەکەمی شانۆی راستییەکانی ژیان باس لە سەر رۆشنبیری کورد دەکات، کە تەنیا سەری لە خوێندنەوەی کتێب‌دایەو خۆی لەو چوارچێوەیەدا سنووردار کردووە و بە خەیاڵی خۆی لەو دۆخەدا داوای لێ دەکرێ کە بچێت راستیی ژیان بناسێ و خۆی لە چوارچێوەیە دەرباز بکات.

لەبەشی دووەمی شانۆکەدا تانە و تەشەر لە بەشێک لە لاوانی کورد دراوە، کە تەنیا بیر لە رابواردن و خۆشیی خۆیان دەکەنەوەو بیر لەسەروەری نەتەوەو کوردایەتی ناکەنەوە و بەشی سێیەمی شانۆکەش ئاڵای داعش و چەند کەسێک بە جلوبەرگی داعشەوە کە رۆژەفی باسەکانی کوردستانە، نمایش کرا.

لەکۆتایی شانۆکەدا پیرە پیاوێکی کوردی ئیزەدی راستیی ژیان بۆ رۆشنبیرە گەنجەکە روون دەکاتەوەو دەڵێ راستیی ژیانی ئێمە کوردان ئەو زوڵم و زۆرەیە کە ئێستا لێمان دەکرێ، راستیی ژیانی ئێمە شەهیدانن، سەربڕاوەکانن و راستیی ژیانی ئێمە کۆبانییە.

وێنە: فەیسبووک

\"22931.jpg\"

\"22932.jpg\"

\"22933.jpg\"

\"22935.jpg\"

\"22934.jpg\"