شانۆی بووکە بارانە لە تاران نمایش دەکرێت

22:10 - 29 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: شانۆی بوووکە بارانە لە دەرهێنانی \"ئاریان رەزایی\" هونەرمەندی خەڵکی شاری سەقز، لە خانەی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران نمایش دەکرێت.

ماڵپەڕی سینەمای ئێران لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ئەو شانۆیە کە لە ڕووی ئەفسانەیەکی کۆنی کوردەوارییەوە بەرهەم هاتووە، لە ریکەوتی ٣١ی خاکەلیوەدا لە خانەی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران نمایش دەکرێت.

\"12082.jpg\"
ئاریان رەزایی
ئەو شانۆیە بە هاوکاریی \"مینا سەهبانی\" و بە چاوەدێریی \"حەمید رەزا ئەردەڵان\" دەچێتە سەر پەردەی نمایش کردن و لە کاتی نمایش کردنی ئەو بەرهەمەدا چەندین پارچە مۆسیقا و گۆرانیی \"مەزهەر خالقی\" هونەرمەندی کورد، پێشکەش دەکرێت.

ئاریان رەزایی لە دایکبووی شاری سەقز و خوێنکاری کارناسیی بەشی فیلمسازیی \"زانکۆی فەرهەنگ و هونەر\" ی شاری تارانە و هەتا ئێستا دەیان بەرهەمی لە قاڵبی شانۆدا بەرهەم هێناوە و هەروەها لە شانۆکانیشدا وەک ئەکتەر رۆلی بینیوە.

\"12083.jpg\"
لە کوردەواریدا هەر ساڵێک کەلە وەرزی بەهاردا بارینی باران دوا بکەوێت و کاتی پەڵە بە سەر بچێت، منداڵان پەڕۆی رەنگاوڕەنگ لە دارێکی درێژ دەبەستن و گەڕەک بەگەڕەک و ماڵ بەماڵ دەیسووڕێننەوە و کەیبانووی هەر ماڵێک گۆزەیەک ئاو بەسەر بووکە بە بارانەکەدا دەکات و دارییەک لە جۆری پارە، مێوژ و گوێز بەمنداڵان ئەدات. پاشان دەرزییەکیش لە بووکە بە بارانەکە ئەەدات بە هیوای ئەوەی داخوازی خەڵکەکە بێتە دی و باران ببارێت.

منداڵان لەکاتی گەڕاندنی ئەو بووکەبارانەدا ئەم شێعرە دەخوێننەوە:

بووکە بە بارانێ ئاوی بن دەغڵانێ
سەعاتی جارانێ
هەیاران و مەیاران یاخوا دایداتە باران
بۆ فەقیر و هەژاران