شانۆکارێکی بۆکانی باسی لە لێدانی خۆی لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شاره کرد

12:00 - 30 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: شاعێر و شانۆکارێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، باسی لە لێدان و بێڕێزیی بە ناوبراو لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارە کرد.

"هێمن سوهرابی"، شاعێر و شانۆکارێکی بۆکانی لە لاپەڕی ئینستاگرامی خۆی نووسیوویەتی: "پاش لێدان و بێڕێزی‌کردن بە خۆم و بنەماڵەکەم لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی بۆکان، بە منیان ڕاگەیاند، کە چی دیکە ئیزنی چالاکێت پێ نادەین".

ئەو شاعێرە کوردە، هەروەها ڕایگەیاندووە: "بەرپرسی ئیدارەی ئیرشاد بە ناوبراوی ڕاگەیاندووە کە تۆ پێشمەرگەی".

ئەو شانۆکارە کوردە، هەروەها وتوویەتی: "ناچارم بۆ ماوەیەک کە دەزانم زۆر نزیکە لە کاری شانۆ دوور بکەمەوە، خۆشترین دەسکەوتی هەموو ژیانی سەربەرزییە".

هێمن سوهرابی، شاعێر و ئەکتەر لە گرووپی شانۆیی "ڕۆژانۆ"ی شاری بۆکان دایە.