شانامەی کوردی لە سمینارێکدا لە شاری مەریوان تاوتوێ کرا+وێنە
16:44 - 31 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، بە بەشداریی ژمارەیەک لە چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگیی کورد، سمینارێکی ئەدەبیی لەسەر شانامەی کوردی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژ سمینارێکی تایبەتی لەسەر شانامەی کوردی و رەسەنایەتیی ئەو دەقە ئەدەبییە، لە شاری مەریوان و له هۆڵی موجتهمهعی فهرههنگی هونهریی شاری مەریوان بەڕێوەچوو.
چەمەنئارا باسی لەوەش کرد، شانامەی کوردی جیاوازییەکەی تەواوی لەگەڵ شانامەی فارسی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا لە زاراوەی لەکی و کەلهوڕییەوە زۆر نزیکە.
ئەو لێکۆڵەرە کوردە ئەوەشی خستۆتەڕوو؛ لەگەڵ ئەوەیکە شانامەی کوردی تایبەتە بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ئەفسانە کوردییەکان، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا بەشێوەی سیستماتیک کار بۆ کۆکردنەوەی ئەو دەقە ئەدەبییە نەکراوە.
دەگوترێت کۆمیتەی کەلەپووریی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو بەیت و بالۆرانەی ناوچەی مەریوان و ئاسەوارە مێژووییەکانی ناوچەکەدایە.
بە گوتەی چالاکانی ئەدەبی و نووسەرانی کورد، بەیتەکانی نێو شانامە، ناوچهی ئیلام، کرماشان و ههورامان ههتا ناوچەکانی ورمێ لەخۆ دەگرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژ سمینارێکی تایبەتی لەسەر شانامەی کوردی و رەسەنایەتیی ئەو دەقە ئەدەبییە، لە شاری مەریوان و له هۆڵی موجتهمهعی فهرههنگی هونهریی شاری مەریوان بەڕێوەچوو.
دوکتور بێهرووز چەمەنئارا
لەو سمینارەدا دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، کە لیکۆڵەر لە بواری زمانی کوردی لە زانکۆی جۆرج ئاگۆستی ئاڵمانە، لە بابەتێکدا باسی لە شانامەی کوردی و حیماسەتە کوردییەکانی نێو شانامە کرد و رایگەیاند؛ شانامەی کوردی لەسەر بناغەی زاراوەی گۆران نووسراوە.چەمەنئارا باسی لەوەش کرد، شانامەی کوردی جیاوازییەکەی تەواوی لەگەڵ شانامەی فارسی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا لە زاراوەی لەکی و کەلهوڕییەوە زۆر نزیکە.