شانازییەكانی وەرزشكارانی كورد بەردەوامە
15:22 - 6 رەشەمه 2715
ئاژانسی كوردپا: سەركەوتنی لاوانی كورد لە بەدەستهێنانی میداڵە وەرزشییەكان لە ئێران و كوردستاندا بەردەوامە و یەكێكی دیكە لە لاوانی كورد توانی شانازییەكی دیكە بە ناوی خۆیەوە تۆمار بكات.
بەپێی هەواڵی كوردپا، لاوێكی كورد لە بواری ژێمناستیكدا توانی سێ میداڵی زێڕ بە دەست بێنێ و شانازییەكی دیكە لە كارنامەی خۆیدا تۆمار بكات.
ئەو وەرزشوانە لاوە بە ناوی \"پێدرام زاهیدی\" خەڵكی شاری سنەیە.
كێبڕكێی پاڵەوانیەتیی لاوانی ئێران و هەڵبژێردراوانی تیمی میللی بە بەشداریی وەرزشوانانی ١٥ پارێزگای ئێران لە خانەی ژێمناستیكی شاری كەرەج بەڕێوە چوو.
ئەو لاوە وەرزشكارە كوردە لە سێ بەشی جووڵەی زەوینی، خەرەكی بازنەیی و پاڵەوانی پاڵەواناندا توانی سێ میداڵی زێڕ بە دەست بێنێ و بو تیمی میللی بانگهیشت بكرێت.
تیمی كوردستان بە سێ ژێمناستكار بە ناوەكانی \"پێدرام زاهیدی، ئارمین دوستی و میلاد محەممەدی\" بەشداریی لەو كێبڕكێیانەدا كردبوو.