شاعیرێکی لاوی کورد یەکەم ئەزموونی شێعریی خۆی ئامادەی چاپ کرد

15:41 - 27 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی لاو و پێگەیشتووی کوردی خەڵکی شاری بانە، یەکەمین بەرهەمی شێعریی خۆی ئامادەی چاپ کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"هوشەنگ قادری\" شاعیری لاوی خەڵکی بانە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکەمین بەرهەمی شێعریی خۆی لەژێر ناوی \"ئێوارەیەک بۆ خۆشەویستی\" لە \"شێوازی شێعری رەها\"دا چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

شاعیری لاو لە پێشەکیی ئەو بەرهەمەدا نووسیویەتی، مەبەستم لە خولقاندنی ئەم بەرهەمە ئەڤیندارییە ئەوەیە کە گرینگی و گەورەیی خۆشەویستیم لە ژیاندا بە زمانی شێعر نیشان دابێ و لە هەمان کاتدا، لایەنێکی دیکەی ژیانی بێ خۆشەویستیشم دەرخستبێ کە ئەگەر نەخشی لە ژیاندا نەبێ، ژیان و داهاتوو دەتوانن چ مانایەکیان هەبێ\".

\"14711.jpg\"
هوشەنگ قادری شاعیری لاوی خەڵکی بانە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکەمین بەرهەمی شێعریی خۆی لەژێر ناوی \"ئێوارەیەک بۆ خۆشەویستی\" لە \"شێوازی شێعری رەها\"دا چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، \"دەبێ هەوڵ بدەین لە پێناو ئەڤیندا بژین و ژیان بە سەر بەرین کە دەتوانێت ببێتە جوانترین هێما بۆ ژیانمان و دەبێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتن بە سەر کۆسپەکانی بەردەم ژیان\".

شاعیری لاو دەشلێت: \"لە گەڵ ئەوەی شێعری نیشتمان پەروەریشم هەیە، بەڵام تەنیا دەمهەوێت لە بەرهەمەکانم زیاتر گرینگی بە شێعری خۆشەویستی بدەم و شێعرەکانیشم لە سەر سەبکی شێعری نوێ نووسیوە\".

هوشەنگ قادری ساڵی ١٣٦٦ لە شاری بانە لە دایکبووە و هەنووکە زیاتر لە ٤٠٠ قەسیدەی شێعری هەیە و لە نیوان ئەو ٤٠٠ قەسیدەیەدا ١٢٠ قەسیدەی ئامادەی چاپ کردووە.
\"14716.jpg\"