شاعیرێکی لاوی کورد ٤٥٠ هەڵبەستی لەسەر شێوازی "چوارینە"دا ئامادەی چاپ کرد
16:17 - 1 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: شاعیر و رۆژنامەنووسێکی کوردی خەلکی ورمێ یەکەم بەرهەمی شێعریی خۆی کە ٤٥٠ ھەڵبەستی لەخۆ گرتووە، لەژێر ناوی \"شەوتیدڵ (دڵسووتاو)\"، ئامادە بە چاپ کردووەو بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
\"ئەسکەندەر جەعفەری\" لەبارەی ناوەڕۆکی دیوانی ھەڵبەستی خۆی بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: تەواوی ھەڵبەستەکان لە سەر خۆشەویستی و ئەڤیننداین و باس لە ژوانگەی ئەڤینداران دەکات کە ھەمووی هەڵبەستەکان لە سەر ڕێچکەی چوارینەی کوردی داڕێژراون.
جەعفەری ئاماژەی بەوەش کرد، \"باباتاھری عوریان\" کە شاعیرێکی ناوداری کورد بووە و ھەڵبەستەکانی له سەر رێچکەی چوارینە داڕشتووە و دەبێ ئێمەش بایەخ بەو سەبکە سەرەکییەی شێعری کوردی بدەین و لە بیری نەکەین.
ئەسکەندەر جەعفەری ساڵی ١٣٦٩ لە شاری ورمێی کوردستانی ئێران لە دایک بووە و پێشتریش دیوانی ھەڵبەستی لۆریی باباتاھری وەرگێڕابوویە سەر شێوەزاری \"کرمانجی\" کە بە وتەی خۆی، دوای چاپی دیوانی شەوتیدل، دیوانی باباتاھریش چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
ئەو شاعیرە لاوەی خەلکی شاری ورمێ گوتیشی، بریارە دیوانی شەوتیدل، بۆ یەکەمجارلە لایەن یەکیەتیی نووسەرانی ھەولێر لە هەرێمی کوردستان، چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
\"ئەسکەندەر جەعفەری\" لەبارەی ناوەڕۆکی دیوانی ھەڵبەستی خۆی بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: تەواوی ھەڵبەستەکان لە سەر خۆشەویستی و ئەڤیننداین و باس لە ژوانگەی ئەڤینداران دەکات کە ھەمووی هەڵبەستەکان لە سەر ڕێچکەی چوارینەی کوردی داڕێژراون.
ئەسکەندەر جەعفەری،شاعیر و رۆژنامەنووسی کوردی خەلکی ورمێ
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە ڕاشیگەیاند، دەبێ ھەڵبەستی کڵاسیکی کوردی بپارێزرێ ونابێ لە سەردەمی مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزمدا، ھەڵبەستی کلاسیکی کوردی لە بیر بکرێ چونکە، لە کۆنترین سەبکەکانی ھەڵبەستی کوردی، ئەژمار دەکرێ.جەعفەری ئاماژەی بەوەش کرد، \"باباتاھری عوریان\" کە شاعیرێکی ناوداری کورد بووە و ھەڵبەستەکانی له سەر رێچکەی چوارینە داڕشتووە و دەبێ ئێمەش بایەخ بەو سەبکە سەرەکییەی شێعری کوردی بدەین و لە بیری نەکەین.