شاعیرانی کوردستانی لە \"رۆژئاوای پاییزێک\"دا میوانی مەریوان بوون+وێنە
15:29 - 15 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیرانی کوردستان، شەوە شێعرێک لە ساڵۆنی کۆڕی فەرهەنگیی مەریوان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، شەوە شێعرێکی لەژێر ناوی \"رۆژئاوای پاییزێک\" بۆ شاعیرانی کورد لە شارەکانی سنە، مەهاباد، دیواندەرە، مەریوان و سەقز وەرێخست.
ئەو شەوە شێعرە، کە سەرلە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ١٣ی سەرماوەز بەڕێوەچوو، ئەو شێعرانەی کە لەلایەن کۆمیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین و ئیدارەی ئیرشادەوە تەئید کرابوو، خوێندرانەوە.
ئارام فەتحی شاعیری لاوی خەڵکی مەریوان و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە شێعرییە، رایگەیاندووە؛ جەمشید ئاریانا، سەلام نەباتی، محەمەد دانش، موژدە ئازەری، فرووزان بابایینەژاد، غەزاڵ کەریمی، ئەبووبەکر راوەند، ئارام فەتحی، سۆران حوسێنی، کامیل داوەری، ئەیوب هەقبین، شادی سەعدوڵڵاهی، هادی تەبەرزەد و فەرهاد رەمەزانفەر شاعیرانی مەریوانی و عەلی سینی، میلاد ئەمانوڵڵاهیلە شاری سەقز و زۆهرە سەوڵی و سروە مەجیدییش لە سنە و هەروەها سمایل عەزەمی و ناسر یەزدانی لە دیواندەرە و ئەبووبەکر عەزیزیان لە ماهابادەوە بەشدارییان لەو کۆرە شێعرییەدا کردووە.
ئەو شەوە شێعرە، کە هەتا کاتژمێر ١١ی شەو درێژەی کێشا، شاعیرانی بەشدار شێعرەکانیان ئاوێتە لەگەڵ دەنگی مۆسیقا پێشکەشی بەشدارانی ئێوارە کۆڕەکە کرد.
ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە مەریوان، لەماوەی ساڵانی رابردوودا دەیان کۆڕی شێعر، خولی پەروەردەیی زمان، کۆبوونەوەی ئەدەبی، پیشانگە، فستیڤاڵ و سمیناری جۆراوجۆری فەرهەنگی و هونەریی سەبارەت بە زمان و ئەدەبیاتی کوردی بەڕێوەبردووە، کە لەلایەن خەڵکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، شەوە شێعرێکی لەژێر ناوی \"رۆژئاوای پاییزێک\" بۆ شاعیرانی کورد لە شارەکانی سنە، مەهاباد، دیواندەرە، مەریوان و سەقز وەرێخست.
ئەو شەوە شێعرە، کە سەرلە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ١٣ی سەرماوەز بەڕێوەچوو، ئەو شێعرانەی کە لەلایەن کۆمیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین و ئیدارەی ئیرشادەوە تەئید کرابوو، خوێندرانەوە.
ئارام فەتحی شاعیری لاوی خەڵکی مەریوان و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە شێعرییە، رایگەیاندووە؛ جەمشید ئاریانا، سەلام نەباتی، محەمەد دانش، موژدە ئازەری، فرووزان بابایینەژاد، غەزاڵ کەریمی، ئەبووبەکر راوەند، ئارام فەتحی، سۆران حوسێنی، کامیل داوەری، ئەیوب هەقبین، شادی سەعدوڵڵاهی، هادی تەبەرزەد و فەرهاد رەمەزانفەر شاعیرانی مەریوانی و عەلی سینی، میلاد ئەمانوڵڵاهیلە شاری سەقز و زۆهرە سەوڵی و سروە مەجیدییش لە سنە و هەروەها سمایل عەزەمی و ناسر یەزدانی لە دیواندەرە و ئەبووبەکر عەزیزیان لە ماهابادەوە بەشدارییان لەو کۆرە شێعرییەدا کردووە.
ئارام فەتحی شاعیری لاوی خەڵکی مەریوان و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە شێعرییە
کۆڕە شێعری رۆژئاوای پاییزێک، لەلایەن هاووڕییانی ئەدەب دۆستی شاری مەریوانەوە پێشوازیی گەرمی لێکرا و شێعری شاعیرانیش جۆش و خرۆشێکی تایبەتیی لە نێو ئامادەبواندا پێکهێنابوو.ئەو شەوە شێعرە، کە هەتا کاتژمێر ١١ی شەو درێژەی کێشا، شاعیرانی بەشدار شێعرەکانیان ئاوێتە لەگەڵ دەنگی مۆسیقا پێشکەشی بەشدارانی ئێوارە کۆڕەکە کرد.