شارەوانیی وان داوای یارمەتیی لە هەرێمی كوردستان كرد
20:13 - 4 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی شارەوانیی پارێزگای وان داوای یارمەتیی لە هەر سێشارەوانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك كردووە.
ماڵپەری خەندان بڵاوی كردەوە، بەكر كایە لێپرسراوی شارەوانیی وان داوای لە هەرێمی كوردستان كردووە بەپێی ئیمكان خێوەت و پێخەو بۆ زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی چەند رۆژ لەمەوبەری ئەو شارە دابین بكەن.
رێكەوتی 1ی خەزەڵوەر بوومەڵەرزەیەكی بەهێز پارێزگانی وانی لە توركیە هەژاند.
بەپێی دوایین ئامارەكان زیاتر لە450 كەس كوژراون و نزیك بە 1300 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لەمبارەیەشەوە هەر سێشارەوانیی سلێمانی و دهۆك و هەولێر ئامادەییان بۆ دابین كردنی داواكارییەكی لێپرسراوی شارەوانیی وان دەربڕیوە.
بێهرووز محەممەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایەگەیاندووە، هەتا ئێستا زیاتر 100 هەزار پێخەو و خێوەت بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی شاری وان كۆ كراوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕی یەك میلیۆن دولاری وەكوو یارمەتیی پێشكەش بە زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی پارێزگای وان كردووە.