شارەداریی کرماشان بەبیانووی ئاودان، گۆڕستانی مەسیحییەکان لەو ناو دەبات

21:14 - 22 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: شارەداریی شاری کرماشان بە بیانووی ئاودانی زەوییەک، بەشێکی زۆر لە شوێنە مێژوویەکانی مەسیحییەکان لە لایەن کەسانی نەناسراوە لە ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گۆڕستانی مەسیحییەکان لە شاری کرماشان وەک زۆربە شوێنە مێژوویەکانی مەسیحییەکان بە هۆی کەمتەرخەمی و گوێ پێنەدان لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە لە ناو دەچن.

شارەداریی شاری کرماشان بە بیانووی ئاودانی زەوییەکان، دەستی داوەتە تێکدانی گۆڕستانی مەسیحییەکان لەو شارە.

تێکدانی گۆڕستانی مەسیحیەکان لە لایەن توندئاژۆکان و بەسیجییەکان بە پاڵپشتیی ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەستیان داوەتە ئەو کارە.

ماڵپەڕی \"محبت نیوز\" وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند: توندئاژۆکان بە شکاندنی کێلی گۆڕەکان و سەلیبەکان دەیانهەوێ ئاسەواری ئەو قەبرانە لەناو بچێت.

دەوترێ، بەشێکی زۆر لەو زەویانە لە ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن شارەداریەوە دەستی بە سەر دا گیراوە و تەنیا بەشێکی بچووکی ئەو زەویانە لە گۆڕستانی مەسیحییەکان ماوتەوە.