شارەداریی سەردەشت بە نیوە و ناتەواو پارەی کرێکارانی شارەداریی داوە

19:21 - 19 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای دانی پارە ٤ مانگی کرێکارانی شارەداریی شاری سەردەشت، هێشتا قەرزداری سێ مانگی پایزی ئەمساڵە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سەردەشت، پاش نزیک بە ٨ مانگ نیوەی مووچەیان پێ دراوە.

یەکێک لەو کرێکارانە، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: شارەداریی سەردەشت، نزیک بە ٨ مانگ نیوەی پارەی کرێکارانی پێیان داوە و هێشتا حەقدەستی سێ مانگی پایزی ئەمساڵی پێیان نەداوە و قەرزداریانە.

ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە درێژەدا وتی: شارەداریی سەردەشت قەرزدارە و توانای دانی پارەی تەنانەت کرێکارەکانی ئەو ناوەندە خەدەماتییەی نییە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بە هۆی دزی و گەندەڵی لەو شارەداییە، تەنانەت پارەی عەوارزیش نادرێت و خانووبەرش لەو شارە ساز ناکرێن.