شاری مەریوان رووبەڕووی كێَشەی جیددیی تەندروستی بۆتەوە
15:58 - 14 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوێكی تەندورستیی لە شاری مەریوان ئاشكرای كرد كە ئەو گرفت و كێشانەی كە لەم پێوەندییەدا هاتوونەتە ئاراوە، بە \"ئاستەنگی تەندورستی\" لە قەڵەم دەدرێن.
بەرپرسی شەبەكەی تندورستیی شاری مەریوان هێندێ لە گرفتەكانی چوارچێوەی كاریی خۆی بە \"نەبووونی لێپرسراو بۆ كاروباری پاك كردنەوە و خاوێن راگرتنی گۆلی زرێبار، تەندروستیی بازارچەی سنووریی باشماخ و شوێنێكی شیاو بۆ لەناوبردنی زبڵی\" ئەو شارە ناودێر كرد.
یووسف حامیدیفەر لە درێژەدا داوای دیاریكردن و ناساندنی ئۆرگان و ناوەندێكی لێپرسراو بۆ چارەسەریی كێشە و گرفتی ئاو و ئاوەڕۆی سنووری باشماخ كردووە.
باس و لێدوان لەبارەی كێشەكانی زەریاچەی زرێبار لە حاڵێكدا رەوانەی دانیشتنە ئیدارییەكانی پارێزگای كوردستان كراوە، كەلە چەندین مانگ لەمەوبەرەوە زۆرێك لە چالاكانی ژینگەپارێز باسیان لە روودانی قەیران و هەڕەشە بۆ سەر گۆلی زرێبار لە رێگای هۆكارە سروشتی و مرۆییەكان كردبوو.
هەروەها بەپێی راپۆرتی زانسگای زانستی پزیشكیی كوردستان، پتر لە 26% ئاوی گوندەكانی شاری مەریوان نەشیاون بۆ خواردنەوە و هەروەها قەساوخانەی ئەو شارە بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی بۆ خەڵك، دەبێ هەرچی زووتر دابخرێت.
بازارچەی سنووریی باشماخیش تووشی گرفتی جیددی بووە و نەبوونی مەرجی ستانداردی سنووری و كەلوپەلی تاقیگە، قەرەنتینە و ساردخانە بەشێكن لە كێشە و گرفتەكانی ئێستای ئەم سنوورە كە چارەسەر نەكراون.
لەناو 30 هەزار كەرت و یەكەی نیشتەجێ بوونی مەریوان، بە وتەی فەرمانداری ئەو شارە نزیك بە 8 هەزار یەكە بەردەرن لە مەرجە تەندروستیان و بێبەرین لە پێداویستیی ژیانێكی ئاسایی.
لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا 27 هەزار كەس بە حەشیمەتی 95 هەزار كەسیی شاری مەریوان زیاد بووە.
مەسەلەی ترافیك و سیما و رواڵەتی داڕووخاو و كۆنی مەریوان یەكێكی تر لە گرفتەكانی شار و گوندەكانیەتی و هاوكات لەگەڵ درێژەدان بەم رەوتە بەو گرفتانەوە، لە داهاتوودا دەبنە ئاستەنگێكی جیددی بۆ شاری مەریوان.