شاری سەقز لە دووتوێی شانۆیەكی هونەریی - مێژوویدا پیشان دەدرێت
16:12 - 28 خەزەڵوەر 2711
لە شاری سەقز شانۆی هونەری - مێژوویی \"هاواری كەرەفتوو\" لە نووسینی رەسووڵ بانگین و لە دەرهێنانی ئەمیر زارع زادە لە 24ی خەزەڵوەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا 30ی خەزەڵوەر دەخایەنێت.
دەقی شانۆی هاواری كەرەفتوو بەرهەمی شەش مانگ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی گرووپی شانۆی \"پەیوەند\"ە و ئامانجی بەرهەمهێنانی بەرهەمی هەرمانی كۆمەڵێك بەڵگە و ئاسەواری مێژوویی شاری سەقزە لە قۆناغە جیاجیاكان و سەردەمی ئێستادا.
ماڵپەڕی سەقزئاوا بڵاوی كردەوە لەو بەرهەمە شانۆییەدا هەوڵ دراوە بارودۆخی سەردەمی \"ماناییەكان هەتا ساسانییەكان\" پیشان بدرێت و لایەنی ژیانی گەورە و ناودارانی مێژووی شاری سەقز وەكوو: مەلەكولكەلام مەجدی سەقزی، شێخ رەئووف زیایی، سەیفوڵڵا خان ئەردەڵان، سەیفەدین خان ئەردەڵان، محەممەد شەریف نیلووفەری (حاج حەكیم) و عەبدوڵڵا خان وەجدی لەخۆ گرتووە.
لەو شانۆوە هونەریی و مێژوویەدا كۆمەڵێك هونەرمەندی خاوەن ئەزموون و لاوی شاری سەقز رۆڵ دەبینن كە كەوتۆتە بەر سەنجی ئامادەبوان.