شاری سلێمانی بوو بە پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان
14:42 - 14 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: پارلەمانی كوردستان دوای خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای بە پایتەخت كردنی شاری سلێمانی وەك شاری رۆشنبیری، بە زۆرینەی دەنگ ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسند كرد.
تاریق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە: پێش نیوەڕۆی دووشەممە 3ی دیسامبر ( 13ی سەرماوەز)، پارلەمانی كوردستان كۆبووەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای بە پایتەخت كردنی شاری سلێمانی وەكوو پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان كرد و پڕۆژە یاساكەی پەسند كرد.
تاریق جەوهەر راشیگەیاند: نوێنەران لەم كۆبوونەوەی پارلەماندا بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسای بە پایتەخت كردنی شاری سلێمانی وەكوو شاری رۆشنبیریی هەرێمی كوردستانیان پەسەند كرد.
راشیگەیاندووە، بڕیار دراوە لە سەر تەرخان كردنی بوودجەیەكی زیاتر و بەدەرلە بوودجەی خۆی، بۆ سلێمانی، تا لەپێناو بنیاتنانی پێداویستییە هونەری و كولتوورییەكانی ئەو شارە كەڵكی لێوەر بگیردرێت.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدا دەردەكەوێت كە عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی پارلەمانی حكوومەتی هەرێم لە بەیانامەیەكدا رۆژی 29ی نوامبر ڕایگەیاندبوو: تا زەمانێك بابەتی بوون بە پایتەختی گەشتیاریی شاری هەولێر بە فەرمی یەكلا نەكریتەوە، نابێ باس لە بە پایتەخت كردنی رۆشنبیریی شاری سلیمانی بكرێت.
ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن لێپرسراوانی پارێزگای سلێمانی، رۆشنبیران و لایەنە سیاسییەكانی ئەو شارەوە پڕۆژە یاسای بە فەرمی كردنی شاری سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیریی هەرێكی كوردستان خرابووە و روو و پێشكەشی پارلەمانی كوردستان كرابوو.
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن \"ئیبراھیم پاشای بابان\"ەوە ئاوەدان کراوەتەوە.
ئەم شارە لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پەرەسەندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی تێدا هەڵکەوتووە، لەوانە (مەحوی، پیرەمێرد، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی، ئەمین زەکی بەگ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەهبی، کاک ئەحمەدی شێخ.. هتد)