شاری بۆکان ٤٨٠٠ گیرۆدەبوو به ماددەی سڕکەری هەیە

20:25 - 9 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە شاری بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، ٤ هەزار و ٨٠٠ گیرۆدەبوو بە ماددەی سەڕکەر بوونی هەیە، کە لەو ژمارەیە ٥٠٠ کەسیان ژنن.

ئیدارەی بێهزیستیی شاری بۆکان لە نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردەوە، ٤٨٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری بۆکان گیرۆدەی ماددەی سڕکەرن.

بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستیی شاری بۆکان لەو باریەوە ڕاگەیاند: لە کۆی ٤٨٠٠ کەس گیرۆدە بوو بە ماددەی سڕکەر، ٥٠٠ ژن بەرچاو دەکەوێت کە تووشی ئەو ماددە ماڵوێرانکەر بوونه.

بە وتەی خالید ئەحمەد نژاد، ٣٥٠ کەس لە گیرۆدە بووی ماددەی سڕکەر \"تزریقی\" و مەترسیدار لە ئاستی شاری بۆکاندا بوونیان هەیە.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە بە ئاماژە کردن بە ڕێژەی گیرۆدە بووەکانی ماددەی سڕکەر لەو شارە ڕاگەیاند: پێویستمان بە ناوەندێکی DIC لە شاری بۆکان هەیە، کە بۆ دروست کردنی ئەو ناوەندە پێویستمان بە ٣٠٠ میلیۆن تمەن پارە هەیە.

\"\"
ئاگری ئیسماعیل نژاد، ڕۆژنامەنووس
رۆژنامەوانێکی کورد سەبارەت بەو ئامارە لە وتوێژێکی کورتدا لەگەل ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕاگەیاند: هەرچەند ئەو ئامارە لە ناوەندێکی بێهداشتی بڵاو کراوەتەوە، بەڵام لەوە زیاترە کە ئەو ناوەندە حکوومەتییە بڵاوی دەکاتەوە.

ئاگری ئیسماعیل نژاد، بە ئاماژە کردن بە چەند هۆکارێک وەکوو تێستی ئیعتیاد لە کاتی دامەزران، ژن هێنان و وەرگرتنی گەواهینامە... دوایی و تەنیا ئاماری ئەو کەسانە لە کاتی تێستدا ئەرێنیە، بڵاو دەکاتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها ڕێژەی گیرۆدەبووانی ژنانیشی بۆ چەند شتێک وەکو لاواز بوونی پێگەی بنەماڵە، خۆلاواز کردن ژنان و بەهێز کردنی قوەی جێنسی بە ماددەی سنعەتی شیشە، وای کردووە زیاتر ژنان ئالودە بە مادەی سڕکەرو هەروەها تووش بوونی مێردی ئەو ژنانە بە ماددەی سڕکەر گەڕاندوە.