شاخەوانێكی كرماشانی لووتكەی "ئێوێرێست"ی نایە ژێر پێ
14:15 - 31 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، دوێنێ شەممە رەزا شەهلایی شاخەوانی كرماشانی توانی بەسەر بەسەر بەرزترین لووتكەی جیهاندا سەربكەوێ و شاخەوانێكی دیكەی كرماشانیش بڕیارە ئەو سەركەوتنە بەدەست بێنێت.
كوردپرێس لەزاری كەسانی نزیكی \"رەزا شەهلایی\"ییەوە بڵاوی كردۆتەوە، دوكتور مەردانپوور شاخەوانێكی دیكەی كرماشانی ئێستا لە كەمپی چواری لووتكەی ئێوێرێستە و بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە هەوڵ بدات هەتا ئەو لووتكەیە ببڕێت.
پێش ئەم دوو شاخەوانە كوردە، نەمر محەممەد هەوراز، شاخەوانی ناوداری خەڵكی نەغەدە لە ساڵی 1377، رەزا بەهادۆرانی شاخەوانی دیكەی كرماشان لە بەهاری ساڵی 1384 و هەروەها حەمید دێهقان شاخەوانی خەڵكی سنە لە بەهاری ساڵی 1390 توانیویانە لووتكەی ئێوێرێست، بەرزترین لووتكەی دونیا ببڕن.
كێوی ئێوێرێست بەرزترین كێوی جیهانە كە بەرزاییەكەی 8884 میترە كەلە زنجیرە كێوەكانی هیمالیا لە سنووری ناوچەی ساگارماتای \"نێپاڵ و تەبەت\" لە وڵاتی چین هەڵكەوتووە.