بەندیخانەی هەمەدان؛ لەسێدارەدانی عەلیڕەزا مەلەکینیا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان
15:47 - 29 جۆزەردان 2726
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی "عەلیڕەزا مەلەکینیا" بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە لە گرووپێکی سێ کەسیدا و بە شێوەی گرووپی لە سێدارە دراوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردپا، "عەلیڕەزا مەلەکینیا" لاوی کوردی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی گوندی "باوەلە"ی سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان، نزیکەی چوار ساڵ پیش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و بە قیساس محکووم کرا. عەلیڕەزا مەلەکینیا سەڵت بووە.
لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.