شاخەوانانی شاری سەردەشت لەگەڵ کۆڵبەرانی گیان له دەستداو هاوخەمیان دەربڕی

20:52 - 16 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: شاخەوانانی شاری سەردەشت سەبارەت به گیان لە دەستدانی چوار کۆڵبەری کورد بە هۆی هەرەسی ڕنووەوە، لە حەرەکەتێکی بێ وێنە و سەمبۆلیک‌دا، سەردانی ناوچەی \"قەرەدانی سەروو\"ـیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاخەوانانی شاری سەردەشت بە چوون بۆ ناوچەی \"قەردەدانی سەروو\" یادی کۆڵبەرانی گیان لە دستداویان بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی\"قەردەدان بێوارانی سەروو\"ـی سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی هەرەسی ڕنووەوە گیانیان لە دەست دا.

لەو ڕووداوەدا، سێ کۆڵبەر کە شوناسیان بە \"دیار محەممەدنژاد \"کوڕی هەمزە، تەمەن ١٨ ساڵە و \"شێرزاد عەبدوڵڵایی\" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی عومەر و \"هیوا ئیبراهیمی‌نیا\" کوڕی عەبدوڵڵا تەمەن ٢٢ ساڵ\" ڕاگەیەندرابوو گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ساڵی ڕابردوو( ٢٠١٦ ) زایینی ١٢٢کۆڵبەر کۆژرا و بریندار بوون، کە لە کۆی گشتیی ئەو ئامارە ٥١ کەس کوژراو و ٧١ کەسی دیکە بریندار بوون.