شاخەوانانی دیواندەرەیی بە چالاکییەک یادی عەباس کەمەندییان کردەوە+وێنە
16:49 - 3 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: گروپێک لە شاخەوانانی کوردی خەڵکی دیواندەرە، بە مەبەستی رێزگرتن لە یادی عەباس کەمەندی، بەسەر چیای \"هەوازۆ\"ی ئەو شارەدا سەرکەوتن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی جۆزەردان بە بەشداریی ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگیی شاری دواندەرە، گروپی شاخەوانیی دیواندەرە بە چالاکییەکی شاخەوانی یادی هونەرمەندی کۆچکووردووی کورد، عەباس کەمەندییان، کردەوە.
دەگوترێت، ئەو گروپە، کە زیاتر ٣٠ کەس بوو، ژمارەیەک چالاکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی دیواندەرەش تیایدا بەشداربوون، کە بەسەر چیای ٢٧٥٠ میتریی \"هەوازۆ\"دا سەرکەوتن.
یەکێک لە بەشدارانی ئەو چالاکییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، \"بەهۆی کەمیی دەرفەتەوە نەمانتوانی خەڵکی زیاتر ئاگاداری ئەم چالاکییە بکەینەوە، دەنا خەڵکانێکی زیاتر بەشدارییان لەم چالاکییەدا دەکرد\".
گوتیشی؛ بەشداران بە هەڵگرتنی وێنەی مامۆستا عەباس کەمەندی و هەروەها وتنەوەی گۆرانییەکانی ناوبراو، بە هاوکاریی زاهید سلێمانی (ژەنیاری دیوان)، یادی ئەو هونەرمەندە مامۆستای کوۆچکردووەیان بەرز راگرت.
عەباس کەمەندی هونەرمەندی ناسراوی کورد، بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رێکەوتی ١ی جۆزەردان، پاش نزیک بە ٤٠ ساڵ کاری هونەری و ئەدەبی، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.