شاترێکی نانەواخانە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی سووتاند

13:37 - 20 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، کرێکارێکی نانەوایی بە ناوی "عوسمان داج" ناسراو بە (شاتر عوسمان)، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی ئاگری لەخۆی بەرداوە.

جەنازەی ئەو هاووڵاتییە لە گوندی "نێ" ئەسپەردەی خاک کرا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "محەممەدنەبی مەنسووری" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی عەلی‌ئەکبەر خەڵکی چوار سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

هەەروەها پاش ٢٤ کاتژمێر لە خۆکوژیی ئەو کرێکارە، کرێکارێکی دیکە بە ناوی "عەلی محەممەدکەریمی" خەڵکی شاری چوار، بە چەکی ڕاو هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.