سەید سالار سەیدڕەحیمی بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا

11:29 - 19 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید سالار سەیدڕەحیمی" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "گامێش گۆلی" سەر بە شاری میاندووئاو، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.